ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه هێرش كرایه سه‌ریو لانیكه‌م ٧ شارومه‌ند گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران كاتی تێپەڕکردنی ناوچه سنوورییه‌كانی شارستانی “ئێرانشه‌هر” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به بێ ئاگاداری، ده‌سڕێژی گولله‌ی به‌سه‌ردا كراوه و ئۆتۆمبیله‌كه هه‌ڵدێراوه. سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم پاش ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه ئه‌و شوێنه‌یان به جێ هێشتووه و ته‌رمی قوربانیەکان به جێ ماوه‌ن. شایانی باسه كۆمه‌ڵێك له قوربانیەکان سه‌ره‌تا بریندار بوون، به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ئه‌و هێزانه به گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه، گیانیان له ده‌ستداوه.
