ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ناوچه‌ی “مهستونهگ” له ڕۆژئاوای پاكستان، ٧ كه‌س كه پێنج كه‌سیان منداڵ بوون، گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه كارزارێك به بۆنه‌ی واكسیناسیۆنی “فه‌له‌جی منداڵان” له پاكستان ده‌ستی پێ كردووه و ماتۆڕێكی بۆومبڕێژكراو له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس و قوتابخانه‌یه‌كی كچانه كه كارمه‌ندانی بێهداشت تێدا سه‌رقاڵی كوتانی واكسنی قوتابیان بوون، ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا، حه‌وت كه‌س له‌وانه پێنج منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.