شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، بو هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیلی سووختبه‌ری به‌لووچ، شه‌ش هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له جادده‌ی “ڕهمێشك بۆ فه‌نووج” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ڕووی داوه و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ڕووداوه به هۆی ئاگر گرتنی دوو ئۆتۆمبیله‌كه، له‌ئاگردا گیانیان له ده‌ستداوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، توندی ئاگركه ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه خه‌ڵك نه‌یانتوانیوه ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه پێش له‌وه‌ی كه به ته‌واوی بسووتێن ده‌ربێنن و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و هاووڵاتییانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.