به پی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، به‌لانیكه‌م ٦٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانه‌كانی نێوان نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و حه‌ماس بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه چڕتر كردووه و له ئه‌نجامی بۆردوومانی چه‌ند ناوچه، ٦٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوكات ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه برسیترین ناوچه‌ی سه‌ر زه‌وی، كه‌رتی غه‌زه‌یه و سه‌باره‌ت به مه‌رگی سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی برسییه‌تی هۆشداری به كۆمه‌ڵگای جیهانی داوه.