به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا، هه‌زار و ٩٠٨ كه‌س له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٦٥٣ كه‌سیان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بووه.
له ٩ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢دا، ٦٥ كه‌س به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ٤٧ كه‌س به‌هۆی سووتان، ٤٠ كه‌س به‌هۆی نوقمبوونی نێو ئاو، ١٠ كه‌س به‌هۆی به‌رقگرتوویی و ٢٨٦ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه ٢٢ هه‌زار و ٦١٨ كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانیان كردووه كه له‌و ڕێژه‌یه، ١٦ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س پیاو و شه‌ش هه‌زار و ١٤٠ كه‌س ژن بوون. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی، ده هه‌زار و ٥٧١ بابه‌ت خه‌مڵاند و ڕایگه‌یاند كه له‌و ماوه‌یه، هه‌زار و ١٤٦ پیاو و ٣٧ ژن تووشی ڕووداو بوون.