ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، ٦٤ فه‌له‌ستینی له ئه‌نجامی بۆردوومانی ئۆردووگای جبالیا گیانیان به‌ختكرد و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، دۆناڵد ترامپ گوشاری بۆ نتانیاهوو هێناوه تاكوو كۆتایی به شه‌ڕی غه‌زه بێنێت، به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه ٧٠ له سه‌دی كه‌رتی غه‌زه‌یان له ژێر كۆنتڕۆڵ دایه و فه‌رمانی چۆڵكردنی باكووری غه‌زه‌یان ده‌ركردووه. پاش هۆشداری ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به دانیشتووانی باكووری غه‌زه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا ده‌ستی پێكردووه و به‌وهۆیه‌وه ٦٤ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكردووه.