به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل له ٤٨ كاتژمێری ڕابردوو، به لایه‌نی كه‌م ٥٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شه‌وی ڕابردوو له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه، ٢٣ كه‌س كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. چڕتربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه له كاتێك دایه كه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل په‌یوه‌ندی نێوان باكوور و باشووری ئه‌و باریكه‌ی بڕیوه و سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(یوونیسف)، سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی باكووری غه‌زه هۆشداری به به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه و ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه سه‌رقاڵی كوتانی واكسنی فه‌له‌جی منداڵانن و نابێت بكرێنه ئامانج.