ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، ناسناوی هاوژینی به‌ندكراوێكی سیاسی دیكه و منداڵه‌كه‌ی كه له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین گیانیان له‌ده‌ست دابوو ئاشكرا كرا و به‌و شێوه‌یه ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ ٥٠ كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتی هێرشی مووشه‌كی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، له‌یلا جه‌عفه‌رزاده هاوژینی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی مێهرداد هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی كردووه به‌ڵام به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی زیندان به سه‌ریاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه. پێشتریش تاهره په‌ژوهش چالاكی مافی منداڵان ڕایگه‌یاندبوو كه پورزایه‌كی به ناوی زه‌هرا عێباده‌ت و منداڵه پێنج ساڵ ته‌مه‌نه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك به پاشناوی ڕه‌نجبه‌ر، له كاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین گیانیان به‌ختكردووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ته‌رمی به‌شێك له كوژراوه‌كان له ژێر داروپه‌ردوودا ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین خێوه‌تیان هه‌ڵداوه. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه كه زانایه‌كی دیكه‌ی ئه‌تۆمی به ناوی سوله‌یمان سۆله‌یمانی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراوه.