ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئانتۆنۆف له ئوستانی ئامۆی ڕووسیه، ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری تاسی ڕووسیه، فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری ئه‌و وڵاته له جۆری ئانتۆنۆف به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا له ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه‌ڵی له ئوستانی ئامۆ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، هه‌ر ٥٠ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێك له قوربانیان ژنان و منداڵان بوون.