له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ كرێكار به هۆی نه‌بونی ئیمه‌نی شوێنی كار له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران گیانیان له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣ كرێكاری بیناسازی و هەڵکەندنی چا له شاری تاران تووشی ڕووداو بوون و به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانی له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو. هاوكات كرێكارێكی دیكه له شیركه‌تی پترۆشیمی شاری كرماشان، به هۆیكهوتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری دیكه له شاره‌كانی “زه‌نجان” و “ئه‌ناره‌ك” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له ده‌ستدا.