به‌یانی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ٤٩ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له حاڵێكدایه كه ڕۆژنامه‌ی هارێتسی ئیسڕائیل ڕۆژی شه‌ممه دانی به‌وه ناوه كه له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ، به‌لانیكه‌م سه‌د هه‌زار فه‌له‌ستینی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته یان كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ گیانیان به‌خت كردووه. سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له نوێترین جه‌نایه‌ته‌كانیان دا ڕۆژی شه‌ممه ٤٩ فه‌له‌ستینی دیكه‌یان كوشتووه و كوشتاری هه‌ر ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.