ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ماڵ عه‌دوان له غه‌زه و ٣٠ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ماڵ عه‌دوان و خانووه‌كانی ده‌ورووبه‌ریان كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه، ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان فه‌له‌ستنی بریندار و پێویستیان به یارمه‌تی پزیشكی هه‌یه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی ته‌حریری شام به‌ره‌و شاری حۆمس، سنووری نێوان لوبنان و سووریه‌یان به چڕی بووردوومان كردووه.