کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ كوره‌ی جنووبی

گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی باتری له‌ شاری هواسه‌هوونگی كوره‌ی جنووبی ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٢٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.

وه‌زیری سه‌نعه‌تی كوره‌ی جنووبی پاش ڕووداوه‌كه‌ له‌و كارخانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دیداری كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕوون نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ چه‌ندین كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.