ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری نتانیاهوو بۆ ئه‌مریكا و دیدار له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، پێنج سه‌ربازی ئیسڕائیل له هێرشی هێزه‌كانی حه‌ماس له باكووری غه‌زه كوژران و ده سه‌ربازی دیكه بریندار بوون. له وڵامی ئه‌و هێرشه‌دا، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل باكووری غه‌زه و ئۆردووگای به‌ریجیان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه ١٨ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكرد و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.