کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا

گیانله‌ده‌ستدانی ١٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی

ڕێكخراوی “سی.پی.تی” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌ه‌زه‌ڵوه‌ر ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٧ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی ڕێكخراوی “سی.پی.تی” له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ڕووداو دا ڕایگه‌یاند: له‌ ٩ مانگی ڕابردوودا، هه‌زار و ٦٠٠ جار باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بۆردوومان كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، به‌لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چوار هاووڵاتی بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌رزایه‌كانی گاڕه‌ له‌ پارێزگای دهۆك ٢٧ جار به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌ و ده‌یان گوند چۆڵ كراون.