کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٦٤ كرێكاری باكووری كوردستان و توركیا له مانگی جوون

گیانله‌ده‌ستدانی ١٦٤ كرێكاری باكووری كوردستان و توركیا له مانگی

شۆرای ته‌ندرووستی و ئیمه‌نی كرێكارانی توركیا له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ مانگی جوونی ٢٠٢٥دا ١٦٤ كرێكار له‌ باكووری كوردستان و توركیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌خت كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، زۆرترین ئاماری قوربانیان له‌ شاری ئیستانبوول تۆمار كراوه‌ و هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان بریتی بوون له‌ ڕووداوی هاتووچۆ، به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت  و به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی. له‌ نێو ئه‌و ١٦٤ كرێكاره‌دا، ١٥ كه‌س ژن، ١٤٩ كه‌س پیاو و ٩ كه‌س په‌نابه‌ر بوون.