ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ١٥ كه‌س به هۆی هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ڕووسیا بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نیه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووسیا شه‌پۆلێكی نوێی هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ستپێكردووه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا: له شاری “پولتاوا” ١١ كه‌س گیانی له ده‌ستداوه و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه و له شاری “خاركیف” چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به بۆنه‌ی دوایین هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین، ژێرخانه‌كانی ئه‌و وڵاته به ئامانج گیراوه و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه.