ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ناوچه‌ی جبالیایان له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومانه كرد و به‌وهۆیه‌وه ١٥ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل قوتابخانه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی جبالیا كردووه ئامانج كه شوێنی نیشته‌جێبوونی ئاواره‌كانی غه‌زه بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان فه‌له‌ستینی بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ژماره‌یه‌ك خانووی له گه‌ڕه‌كی تۆفاح له ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌زه ته‌قاندووه‌ته‌وه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ناسر كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس بووه. شایانی باسه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ئاو و خۆراك له كه‌رتی غه‌زه هۆشداری داوه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بۆ ڕزگاركردنی سه‌دان هه‌زار ئاواره بوو.