ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، له جاده‌ی “جیرۆفت”ی كرمان بۆ مه‌شهه‌د، به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هه‌ڵدێرانی ئۆتۆبوسێكی هه‌ڵگری گه‌شتیاران، ١٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی سه‌ختی برینه‌کان، مه‌ترسی گیانله‌ده‌ست دانی تێعدادێکی زیاتر له برینداران له ئارادایه.جێگای ئاماژه‌یه به پێی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان، له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه تاكوو ٩ی خاكه‌لێوه، به لانیكه‌م ٧٤ هه‌زار ڕووداوی هاتوووچوو له ئێران‌دا ڕووی داوه، كه به هۆیه‌وه ٦٠٠ كه‌س گیانی له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٤ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.