ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، بە هۆی خواردنەوەی، مه‌شرووبی ئەلکۆلی ساخته لە شاره‌كانی ڕەشت و چالووس، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٧ کەس لە شاری ڕەشت بە نیشانەکانی لاوازی، بێهێزی، کەمبوونەوەی بینین، دڵەڕاوکێ و نائارامی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و لە ژێر چاوەدێری دان. هەروه‌ها شەش کەس کە تەمەنیان لە نێوان ٢٢ بۆ ٤٠ ساڵ بووه، بەهۆی ساخته بوونی ئه‌م خواردنانه‌وه گیانیان لەدەست داوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار گه‌نج له شاری چالووس به هه‌مان هۆكار گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش مه‌سموم بوون.