به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به لانیكه‌م ١٢٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له هێرشه‌كانی به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌دا دوو برای یه‌حیا سینوار به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د و زه‌كه‌ریا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و گرووپه كوژراون. له به‌رانبه‌ر دا وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی قوربانیان منداڵن و داوای له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه ڕێگه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بگرن.