به‌هۆی ڕێژنه‌ی بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتی كۆنگۆ، به لانیكه‌م ١٠٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ده‌یان خانوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ناو چووه و تا به ئێستا ١٠٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان منداڵ و به‌ساڵاچوو بوون. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون و پێویستیان به یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. شایانی باسه كه وڵاتی كۆنگۆ گیرۆده‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی بووه و ملیۆنان كه‌س له‌و وڵاته ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه.