ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، وه‌رزشوانێكی بواری “مووی تای” و خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فریار ئه‌مینی پور”، كه بۆ به‌شداری له كێبه‌ڕكێی پاڵه‌وانه‌تی ئه‌و وه‌رزشه، بۆ تایله‌ند سه‌فری كردبوو، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
“فریار ئه‌مینی پور” له بنه‌ماڵه‌یێكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی سه‌قز به‌دوونیا هات، عاشقی وه‌رزشی “مووی تای” و نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوو. پێشتر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌ری ئه‌كرد و كاتێك فدراسیۆنی وه‌رزشی “مووی تای”ی كۆماری ئیسلامی هه‌زینه‌ی سه‌فه‌ركردنی ئه‌و لاوه‌ی بۆ به‌شداری له كێبه‌ڕكێی پاڵه‌وانی جیهان له تایله‌ند په‌رداخت نه‌كرد، له ڕێگه‌ی كرێكارییه‌وه به زه‌حمه‌ت پاره‌ی كۆكرده‌وه و به هیوایێكی زۆره‌وه بۆ تایله‌ند سه‌فه‌ری كرد. به‌داخه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ڕووداوێكی هاتووچۆ له شاری پووكتی تایله‌ند گیانی له‌ده‌ستدا و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.