هه‌واڵنێرێكی به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌شت به ناوی “محه‌ممه‌د میرقاسم زاده”، له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د میرقاسم زاده” به‌هۆی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی نوێنه‌ری شارستانی سه‌ومه‌عه‌سه‌را له مه‌جلیسی ڕژیم، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا و له‌لایه‌ن هێزهز ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌وته‌ی سه‌چاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕه‌شت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگوسته‌ری گیلان و هاوده‌سته‌كانی به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ناوبراو له ژێر ئه‌شكه‌نجه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه.
