ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی “عه‌نبه‌ر ئاباد” سه‌ر به پارێزگای كرمان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ئێرشاد فه‌رامه‌رزی” به بیانووی بوونی باری قاچاخ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له جاده‌ی “پوزه” سه‌ر به شارستانی كه‌هنوج، دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به هۆی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه ساڵی ڕابردوو به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم له ئێران، لانیكه‌م ١٦٣ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ٣٢١ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.