ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شارستانی “خاش” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌حمه‌د گۆمشادزهی” له ڕێگه‌ی نێوان شاره‌كانی خاش و كاروانده‌ر، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به بێ ئاگاداری دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم له ئێران، ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ١٦٣ شارومه‌ند گیانیان له ده‌ستداوه ز زیاتر له ٣٢١ هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
