به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ له هووه‌یزه‌ی پارێزگای خوزستان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و منداڵه به ناوی “زولفه‌قار شه‌ریفی” خه‌ڵكی گوندی “به‌یت كه‌ووار“، پاش ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له خاڵێكی پشكنین بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی باوكی، گیانی له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها خۆشكێكی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕووداوه بوون.