شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مامۆستایه‌كی وانه‌بێژی ناڕازی له شاری هه‌ولێر به ناوی “جیهان ته‌ها” به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتومبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلی “جیهان ته‌ها” له گوندی “هه‌ڤنكا”ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر به هۆكارێكی نادیار وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه و ناوبراو گیانی له‌ده‌ست داوه. ناوبراو له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یسبووكی خۆیدا پێش ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه نووسیبوو: “ڕێگاكه‌م به‌ره‌و مه‌رگه، مه‌رگ با‌نگم ده‌كات”. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له چه‌ند شاری هه‌رێمی كوردستان دژبه نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆپێشاندانیان كردبوو.
