کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٧٥ كه‌س له‌ دوایین هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و لوبنان

گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٧٥ كه‌س له‌ دوایین هێرشه‌كانی ئیسرائیل

له‌ دوایین هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و ناوچه‌ی “جه‌بالیا” له‌ باكووری غه‌زه‌ لانیكه‌م ٧٥ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ كه‌سانی دانیشتووی ناوچه‌ی “جه‌بالیا” له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێ دوایین زانیارییه‌كان، له‌ دوایین هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و “جه‌بالیا” له‌ باكووری غه‌زه‌، لانیكه‌م ٧٥ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.هه‌روه‌ها، خه‌ڵكی ناڕازی ئیسرائیل له‌ به‌رامبه‌ری سیاسه‌ته‌ شه‌ڕخوازه‌كانی ده‌وله‌تی ئیسرائیل بێ ده‌نگ نه‌ماوه‌ و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌كان دا خوازیاری ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئیسرائیل بۆ په‌یماننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیله‌كانی ئه‌ڕ بوون.هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕی نیوان ئیسرائیل و لوبنان، جێگای مانه‌وه‌ی نتانیاهوو بووه‌ به‌ ئامانجی هێرشێكی په‌هبادی، كه‌ به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان كه‌س له‌و هێرشه‌دا زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌.وێرای گوتنه‌ كه‌، له‌ شه‌ڕی نیوان ئیسرائیل و لوبنان، تا ئێستا لانیكه‌م ٢٠٠ په‌نابه‌ری سووری له‌ باشووری لوبنان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.