کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٦٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌ هۆی بارینی به‌فره‌وه‌

گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٦٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌ هۆی بارینی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌ هۆی بارینی به‌فر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئاماره‌كان به‌رزتر ببنه‌وه‌.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئیداره‌ی میللی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ مرۆییه‌كانی حكومه‌تی تاڵبان، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی بارینی به‌فر و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، لانیكه‌م ٦٠ كه‌س به‌ هۆی بارینی به‌فر و سه‌رما گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆرتر، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان زۆرتر ببێته‌وه‌.