کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه‌

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ بانه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری بانه‌، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناویقاسم عه‌زیزیته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و باوكی دوو منداڵ، كاتی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی بانه‌، باره‌كانیان به‌ جێ دێڵن و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام پاشان كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم ئازادیان ده‌كه‌ن، پاش ٥٠ متر دووربوونه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌، ئه‌یانده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌م هاووڵاتییه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست ئه‌دات.