کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی قوروه‌

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی قوروه‌ 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نێكی شكاندنی به‌رد له‌ شاری قوروه‌ به‌ ناوی “ڕه‌حمه‌ت به‌ختیاری” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خێزاندار، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕه‌حمه‌ت به‌ختیاری شۆفێری لۆدێر بووه‌ و له‌ كاتی چاككردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی ئه‌و ماشێنه‌، تووشی ڕووداوه‌ هاتووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ ئێران ساڵانه‌ سه‌دان كرێكار ده‌كاته قوربانی و كۆماری ئیسلامی پابه‌ند به‌ یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نییه‌ و بایه‌خ به‌ ژیان و ته‌ندرووستی كرێكاران نادات.