کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ كامیاران

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ كامیاران 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی وێزیه‌ری سه‌ر به‌ شاری كامیاران به‌ ناوی “سه‌لیم یووزی” له‌ كاتی كاركردن به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سه‌لیم یووزی پیشه‌ی سه‌نگ كاری بووه‌ و له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌. به‌ پێی ئاماره‌كان، له‌ ساڵی ١٤٠٢ دا سه‌رجه‌م دوو هه‌زار و ١١٥ كرێكار(دوو هه‌زار و ٩٤ كرێكاری پیاو و ٢١ كرێكاری ژن) به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.