ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ئیلام، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م ڕووداوه له نزیكی بینای دادگوسته‌ری شارستانی ئیلام، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ڕووی داوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. شایانی باسه له ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٢ هه‌زار كرێكار كه زۆربه‌یان كرێكاری بیناسازی بوون، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.