ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “یاسین ئه‌حمه‌دی“، به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، لە ساڵی ١٤٠٢دا، بەهۆی ڕووداوه‌كانی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەست داوه كه بە بەراوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بووه، ١١.٣٪ لە سەد زیادی کردووه. شایانی باسه كه ئێران یەکێک لە نائه‌منترین وڵاتانی جیهان بۆ كرێكارانه و ساڵانه به ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی. ئێران لە بواری پاراستنی شوێنی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دا جێی گرتووه.