کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری شنۆ

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری شنۆ 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سنگانی سه‌ر به‌ شاری شنۆ به‌ ناوی “به‌همه‌ن نه‌بی زادگان” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌همه‌ن نه‌بی زادگان ڕۆژی هه‌ینی له‌ كاتی كاركردن دا له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.