کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ سۆماری قه‌سری شیرین

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ سۆماری قه‌سری شیرین 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سۆماری قه‌سری شیرین به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمنی، گیانی له‌ ده‌ستدا.

ناوبراو شاغڵ له‌ شیركه‌تی گه‌شه‌پێدانی نه‌وت و گازی محه‌ممه‌دیان بوو وە به‌ هۆی له‌ سه‌ره‌وه‌ بوونی پله‌ی گه‌رما و جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ ساڵانه‌ له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران، سه‌دان كرێكار به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی و ئیمكاناتی ڕیفاهیی گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بن.