ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نی یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی جاده‌ی بۆكان–سه‌قز ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كرێكار به سه‌ختی بریندار بوون به‌ڵام یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆكان، كرێكارانی ئه‌و پۆمپ به‌نزینه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی یه‌كێك له مه‌خزه‌نه‌كانی گازۆئیل بوون كه به‌هۆی دزه‌كردنی به‌رق، ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕووی داوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا سێ كرێكار بریندار بوون كه به‌داخه‌وه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.