ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و “ئێوان” سه‌ر به پارێزگای ئیلام، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی به ناسناوی “كه‌ماڵ كه‌ریمی” خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی “ژنێن” سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوو و گیانی له ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی هه‌مان كه‌رت به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له بهزاییهوه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه به‌م شێوه‌یه ئه‌مه سێهه‌مین كرێكاره له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا، كه به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تووشی ڕووداو ده‌بێت و گیانی له ده‌ست ئه‌دات.
