به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی شاغڵ له مه‌عده‌نی ئاسنی ناوچه‌ی داشاغڵ له شارستانی بۆكان به ناوی ناسێح فه‌یزی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌هۆی گازگرتوویی گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كانزای ئاسنی ناوچه‌ی داشاغڵ هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و ناسێح فه‌یزی بۆ پشوودان له نوێ خێوه‌تێك دا ماوه‌ته‌وه. سه‌ر له به‌یانی پێنجشه‌ممه ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆی پكنیكی هه‌ڵ كردووه به‌ڵام به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا داگیركه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام ژێرخانه‌كانی ئابووری و سرووشتیان تاڵان كردووه و پشكی كرێكاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ته‌نیا ماڵ وێڕای و كاول كاری بووه.