به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، پاسه‌وانی یه‌كێك له خانووه‌كانی كرماشان له كاتی هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری بۆ سه‌ر دانیشتووی ئه‌و ساختمانه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌ئموورانی شاره‌داری ناوچه‌ی پێنجی كرماشان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانشتووی یه‌كێك له ساختمانه‌كانی ئه‌و ناوچه و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانیان فڕێ داوه‌ته خواره‌وه. له ئاكامی فڕێدانی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵی ئه‌و شارومه‌نده، پاسه‌وانی ساختمانه‌كه به ناوی عه‌لی غوڵامی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت گیانی له‌ده‌ست داوه.