ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كرێكارێكی شاغڵ له پارسی جنوبی، به هۆینه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها بایخ نه‌دانی به‌رپرسان به ته‌ندروستی كرێكاران گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره به ناسناوی “ڕه‌زایی بابا ئه‌حمه‌دی” له كاتی كاردا له به‌رزاییه‌وه كه‌وتۆتە خوازره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ڕوودانی ڕووداه‌وی كار به سه‌دان كرێكار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به هۆیه‌وه بریندار ده‌بن.