ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ورمێ به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوو و گیانی له ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌ید فه‌هیم ده‌ست بهردههان” خه‌ڵكی گوندی “خهرگوش” سه‌ر به ناوچه‌ی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ، كاتی كار كردنی له سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی عومرانی له گوندی “كه‌لهوڕ” به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه گیانی له ده‌ستدا و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا. شایانی باسه به هۆی دابین نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ناوه‌ندێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئیمه‌نی كرێكاران، ساڵی ڕابردوو ٢ هه‌زار ٤٢ كرێكار له ئێران به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ستداوه و لانیكه‌م ١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
