ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گوڵان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی باوانی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوی په‌یمان شاهسه‌وه‌ن له كاتی كاركردن له سه‌ر بیانیه‌ك له توركیا، به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣ دا به‌لانیكه‌م ١٧٠ كوڵبهر له ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی كوردستان كوژران و بریندار بوون، هه‌روه‌ها ٧٠ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨ كاسبكار له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كورژا و بریندار بوون. شایانی باسه كه له ساڵی ١٤٠٣ دا سێ كرێكاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له وڵاتی توركیا به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان به‌خت كردووه.