کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس له‌ باكووری كوردستان

ئێوارەی هەینی ١٥ی خاكەلێوە، حسێن نەسیری، کرێکاری بیناسازی و خەڵکی گوندیسنجیسه‌ر به‌ شارستانی سەڵماس، له‌ كاتی كاركردن له‌ شاری مه‌ڵاتیه‌ی باكووری كوردستان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، حسێن نه‌سیری له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی چه‌ند نهۆمی له‌ شاری مه‌ڵاتیه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له‌ نهۆمی دووهه‌مه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێر به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی مێشك گیانی له‌ده‌ست داوه‌.