کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥١ ساڵی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكاره‌ كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له ‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌ی ئاسنی له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی دا له‌ گوندی سپتوونی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ده‌شت عه‌باسی دێهلۆڕان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌سه‌ختی بریندار و دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه‌.