ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارێكی ئه‌ندازیاری شاغڵ له ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی سه‌قز به ناوی سه‌عید ده‌ستگیری، له كاتی كاركردن له پڕۆژه‌ی جاده‌سازی ئێرانشاه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
پڕۆژه‌ی ئاسفاڵت كردنی جاده‌ی ئێرانشاه پێشتر له‌لایه‌ن پهیمانكارێكهوه به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام په‌یمانكار به‌هۆی نه‌دانی داخوازییه‌كانی، پڕۆژه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی ڕژیم به‌دواداچوونی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه كردووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌قز، ئاسفاڵت كردنی جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازییه به‌ڵام ئه‌و غهڵتهكهی خۆی به سه‌عید ده‌ستگیری دا كێشاوه و ناوبراوی كوشتووه، سه‌ر به شاره‌داری سه‌قزه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانی داوای ڕوونكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
