ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كاسبكارێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوی “سه‌عید مواردپور” له مێحووه‌ری ئه‌ندیمشك به ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌ی پاسگای ئینتزامی ئه‌ندیمشك بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كاسبكاران زه‌وت نه‌كه‌ن، داوای به‌رتیلیان لێ ده‌كات و ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن له هه‌ر كاسبكار وه‌ر ده‌گرێت. ڕۆژی سێشه‌ممه “سه‌عید مواردپور” ڕازی به په‌رداختی به‌رتیل نه‌بووه و ڕاسته‌وخۆ داروه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.