ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، كاسبكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، له سه‌ر ڕێگای گوندی زێوه سه‌ر به شاری پیرانشار، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كوماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “چیا ئه‌حمه‌د نژاد” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و باوكی سێ منداڵ، پاش ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گیانله‌ده‌ستدانی، ته‌رمه‌كه‌یان له شوێنی ئه‌و جنایه‌ته‌دا به جێ هێشتبوو. شایانی باسه ئۆتۆمبیلی ئه‌م هاووڵاتییه هیچ چه‌شنه بار یا كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێنه‌بووه و به بیانووی بوونی بار ته‌قه‌ی لێ كراوه.