له ڕۆژانی ڕابردوودا، كارتونخه‌وێك به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و شارومه‌نده‌یان پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌رپرسانی بیمارستان ته‌ختیان بۆ دابین نه‌كردووه و بۆ ماوه‌ی سێ ساعه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی خه‌واندوویانه تا گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لووچ، چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به ئۆرژانس و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌وه گرتووه، به‌ڵام كه‌س وڵامی داواكارییه‌كه‌یانی نه‌داوه‌ته‌وه و هیچ بایه‌خێكیان به گیانی ئه‌و مرۆڤه نه‌داوه.